22 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
ڕێژەی مردن بەهۆی برسێتییەوە لە غـ.ەززە گەیشتە 159 شەهید
پەیام
قەوارەی زایۆنی لە پاڵ هێرش و گەمارۆی توند، غەززەی ڕووبەڕووی برسێتیی كردووەتەوە و ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هاوكاریە مرۆییەكان نادات، كە هاووڵاتییەكی دیكەی فەڵەستینی بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەستدا.
كۆمەڵگەی پزیشكیی ناسر لە خان یوونس گیان لەدەستدانی گەنجێكی فەڵەستینی بە ناوی عادل مەدی (27 ساڵ) ڕاگەیاند، كە دانیشتووی شاری ڕەفەحە لە باشووری كەرتەكە و بەهۆی برسێتیی توند و بەدخۆراكییەوە گیانی لەدەستدا.
لە تۆمارە ڤیدیۆییەكاندا دەردەكەوێت، مەدی كە بەهۆی برسێتییەوە لە نەخۆشخانەی ناسر گیانی لەدەستداوە، تەنیا پێست و ئێسكی ماوەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، دوو حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بەهۆی برسێتی و بەدخۆراكییەوە تۆماركرا، كە كۆی گشتیی قوربانیانی برسێتیی گەیاندە 159 شەهید، كە 90 كەسیان منداڵن.
هاوكات، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان "یونیسێف" ڕایگەیاندووە كە لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر كاتژمێرێكدا، منداڵی زیاتر لە كەرتەكەدا گیان لەدەست دەدەن.
هەروەها سەرچاوەیەكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی عەودە گیان لەدەستدانی گەنجێكی فەڵەستینی دیكەی بە ناوی كەرەم ئەلجەمەل، لە ئەنجامی بەدخۆراكی و برسێتی لە ئۆردوگای نوسێرات لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە