13 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكردنی لیستی باڵیۆزە نوێیەكانی ڕەتكردەوە

پەیام 

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر نەخستنەدەنگدانی لیستی باڵیۆزەكان نیشان دا.

حەیدەر سەلامی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی فەیسبووك ڕایگەیاند: بە واژووی زیاتر لە 50 ئەندام داواكارییەكمان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەن بەرز كردەوە كە داوامان كردبوو لیستی پاڵێوراوان بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزەكانی عێراق لە وڵاتان نەخرێتە دەنگدانەوە تا لێكۆڵینەوە لە ناو و ژیاننامەكانیان دەكرێت تا ئەوانەی شایستە نیین دوور بخرێنەوە.

 حەیدەر سەلامی ڕایشیگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەزامەندی لەسەر داواكارییەكەمان نیشان دا.

پێشتر ژمارەیەك لە ئەندامانی نوێنەران ترسی خۆیان لە تێپەڕاندنی لیستی ناوی پاڵێوراوان بۆ پۆستی باڵیۆزەكانی عێراق لە وڵاتانی جیهان نیشان دا و داوایان كرد ئەو بابەتە لە ڕێی پڕۆژەیاسایەكەوە ڕێك بخرێت.

لەوبارەوە، عەلی ساعدی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: بەپێی دەستوور و یاسا و پەیڕەوی نێوخۆی ئەنجوومەن پێشنیازی هەمواری ڕاژەی دەرەوە پێشكەش دەكەین كە بەپێی پڕۆژەكە هەڵبژاردنی پاڵێوراوان بۆ باڵیۆز بەپێی پێوەری دیارییكراو بێت.

ئەو وتیشی: ئەوەی پارت و لایەنە سیاسییەكان داوای ئەو پۆستانە دەكەن هیچ پاڵپشتییەكی دەستووریی نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پەرلەمانتارانى ئامادەنەبوو بە بڕى یەک ملیۆن دینار سزادران

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوەی خۆتۆماركردن لە فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك تا 25ی ئەم مانگە درێژ كرایەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكردنی لیستی باڵیۆزە نوێیەكانی ڕەتكردەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. یاسای خۆپیشاندان هەموار دەكرێتەوە و مۆڵەتی پێشوەختە هەڵدەوەشێنرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی بازرگانی: 36 ملیۆن كەس فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراكیان پڕ كردوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق جەخت لە وەرگرتنی غازی پێویستی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا دەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: تاوانبارێكی گەورەى دۆسیەى ئەنفال ـمان دەستگیركرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق بەرهەمهێنانی یەكەمین كامێرای گەرمیی ڕاگەیاند کە لە ناوخۆدا دروستدەکرێت

سەرەتا