8 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
بریاره سبه‌ینێ مامۆستایانی ناڕازی بۆ داواكردنی مووچه گردبوونه‌وه بكه‌ن
په‌یام
تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وت و هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌و هۆیه‌وه وا بڕیاره سبه‌ینێ مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، کۆمەڵی دادگەری دووپاتی هەڵوێستی بنەرەتی خۆی دەکاتەوە لە پشتیوانیی هەموو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکی لە مووچە و مافە ڕەواکانی دیکە.
سەبارەت بە خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشەممەی چین و توێژەکان بۆ داکۆکی لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری دووپاتی هەڵوێستی بنەرەتی خۆی دەکاتەوە لە پشتیوانیی هەموو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکی لە مووچە و مافە ڕەواکانی دیکە، بەتایبەت کە سێ مانگە سەرەتاییترین ماف کە مووچەیە دابین نەکراوە.
كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە کۆمەڵی دادگەری وەک هەمیشە پشتیوانی هەر چالاکییەکی مەدەنیی جەماوەرییە بە ئاڕاستەی دابینکردنی مافەکانی خەڵک، پێویستیشە دەسەڵاتداران نەک هەر ڕێگری لە مافی نارەزایی خەڵک نەکەن، بگرە دەبێت ئارامی و کەشی خۆپیشاندانیش بپارێزن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له مانگی نۆ نزیك ده‌بینه‌وه به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وت و هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتووه، دواكه‌وتنی مووچه‌ش دۆخی گوزه‌رانی هاووڵاتیان و بازاڕی به‌ته‌واوی تێك داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە