6 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
قه‌ته‌ر: وه‌ڵامی پێشنیازی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن هێزه فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه ئیجابییه
په‌یام
قه‌ته‌ڕ و میسڕ له هه‌وڵدان بۆ ڕێككه‌وتنێكی نوێی و ئاگربه‌ستی كاتی له غه‌ززه، حه‌ماس ڕازیه.
ماجید ئه‌نساری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ ڕایگه‌یاند، قه‌ته‌ڕ و میسڕ وه‌ڵامی حه‌ماسیان پێگه‌یشت له‌باره‌ی پێشنیازی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، هه‌تا ئێستاش چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئیسڕٍائیلین بۆ ڕه‌زامه‌ندییه‌كه‌ی حه‌ماس له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه.
وته‌بێژه‌كه‌ی قه‌ته‌ڕ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و پێشنیازه‌ی حه‌ماس له‌سه‌ری ڕه‌زامه‌نده، زۆر هاوشێوه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئیسڕٍائیل داوای ده‌كرد. ڕاشیگه‌یاند: هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو نیه بۆ وه‌ڵامی ئیسڕائیل به‌ڵام بیستوومانه كه له ته‌لئه‌بیب گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كرێت و هیوادارین به خێرایی و ئه‌رێنی وه‌ڵام بدرێته‌وه.
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای كرد، فشار له داگیركه‌ری ئیسڕائیلی بكرێت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و ڕاگرتنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و برسیكردن له كه‌رتی غه‌ززه. جه‌ختیشی كرده‌وه: ته‌نیا سه‌ركۆنه‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕأگه‌یه‌نراو به‌س نییه و ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رانبه‌ر سته‌می زایۆنی قبوڵكراو نییه.
به‌ڵام جه‌دعون ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاند: فشاری وڵاتانی ئه‌ورووپا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسیه‌تی ئیسڕائیل نابێت له‌سه‌ر دۆسیه ئه‌منییه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە