6 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا؛ لایه‌نه شیعییه‌كان سوورن له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای حه‌شد
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نه‌كانی دیكه و ئه‌مریكا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كار بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، هادی عامریش هه‌ڕه‌شه چوونه نێو په‌رله‌مان به جلی حه‌شدی ئه‌عبیه‌وه ده‌كات.
شه‌وی ڕابردوو لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه و به پێی زانیاریه‌كان یاسای حه‌شدی ئه‌عبیان ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بووه و جه‌خت له تێپه‌ڕاندنی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هادی عامری، سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌در و سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه، ڕایگه‌یاند "په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه و ئاڵنگارییه‌كی مێژوویی گه‌وره‌دایه بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی، دوور له هه‌ر كاریگه‌رییه‌كی ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی."
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه "به جلی حه‌شده‌وه ده‌چینه ناو په‌رله‌مان وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدان و برینداران و مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا". ئه‌وه له كاتێكدایه تا ئیستا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆبوونه‌وه بكات به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا به توندی دژی یاساكه‌یه و هۆشداری داوه له سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر عێراقدا ئه‌گه‌ر یاساكه په‌سه‌ند بكرێت، هاوكات، ئه‌م هه‌ڵوێسته ناكۆكییه‌كانی ناوخۆیه‌كان قوڵتر كردووه‌ته‌وه و كورد و سوننه و به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كانیش به توندی دژی په‌سه‌ند كردنین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە