19/08/2025 424 جار خوێنراوەتەوە

هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی هەڵەبجە بەردەوامە

په‌یام

بە هۆکارێکی نادیار، ئاگر لە بەشێک لە دارستانەکانی سنووری گوندەکانی چنارە، نەیجەلە، مۆردین و چیای باڵامبۆ سەر بە پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتەوە.
بە هۆی تەشەنەکردنی ئاگرەکە، ڕۆژی یەکەم هاووڵاتییەکی خۆبەخش بە ناوی ئاری موختار و ئەمڕۆش کارمەندێکی پۆلیسی دارستان بە ناوی محەمەد شێخ حەیدەر گیانیان لەدەستدا.
بە هۆی ڕووداوەکەوە، پارێزگاری هەڵەبجە نوخشە ناسح، وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی گیانلەدەستدانی ئەم دوو هاووڵاتییە، دوو ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئاڵای کوردستان لەسەر سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ نیوە دادەگیرێت و سەرجەم ئاهەنگ و بۆنە و چالاکییەکی شادی ئامێز ڕادەگیرێت.
پارێزگاری هەڵەبجە داواشی لە هاووڵاتیان کردووە کە لەم وەرزە گەرمەدا تا ئەوپەڕی ئاگاداری ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن لە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە، بۆ ئەوەی گیان و سامانی گشتی و تایبەت پارێزراو بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ڕاپەڕین.. گرانبوونی سووتەمەنی بارگرانییەکى دیکەى بۆ هاوڵاتییان زیادکردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ژیانی حەوت هەزار تووشبووی نەخۆشیی (هیمۆفیلیا) لە هەرێم لە مەترسیدایە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە شەش مانگدا دەیان پێشێلكاریی بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسانى هەرێم تۆماركراوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    زۆرێك لە كرێكاران بۆ دەستكەوتنی بژێوییان بەناچاری لەبەر تیشكی خۆر دەمێننەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو ڕێگایەى هەڵەبجە بە مەرزی سازان دەبەستێتەوە تائێستا قیر نەکراوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژەی سەوزایی لە سۆران زۆر كەمە و تەنیا لەنێوان (3% بۆ 5%) دایە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    شێوازى دابەشکردنى مووچە و دواکەوتنى نیگەرانى خانەنشینانى لێکەوتووەتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێگای سلێمانی- كەركووك لەنێو ناحیەی تەكیە خراپ بووە و ئاستەنگی دروستکردووە

سەرەتا