6 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
"ده‌بێت هه‌رێم مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكات پاشان به‌غدا مووچه ده‌نێرێت"
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاری دا به خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی، به‌ڵام به مه‌رج.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌رجه‌كان په‌یوه‌ستن به ڕاده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و جێبه‌جێكردنی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی پێشتر هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
مه‌رجێكی سه‌ره‌كیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ڕازیكردن و پابه‌ندكردنی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا، هه‌روه‌ها ده‌بێت كۆمپانیاكانی نه‌وت نابێت داوای ڕێككه‌وتنی نوێ بكه‌ن بۆ زیاد كردنی تێچووی به‌رهه‌مهێنان كه 16 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت دیاری كراوه.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و لیژنه هاوبه‌شانه‌ی كه به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی مووچه، داهاتی نانه‌وتی، نه‌وت و ته‌وتین پێكهێنراون، به‌زوویی كاره‌كانی خۆیان ته‌واو بكه‌ن.
مه‌رجێكی دیكه‌ش ڕاده‌ستكردنی 120 ملیار دیناره وه‌كوو داهاتی نانه‌وتیی مانگی شه‌ش ڕه‌وانه بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە