6 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێگای سۆمۆوه ته‌واو بووه و ته‌نها ئه‌وه ماوه هه‌رێم ڕاده‌ستی بكات
په‌یام
شاندی باڵای حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ كۆ بوونه‌وه، به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌موو مه‌رجه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی (سۆمۆ)وه جێبه‌جێ كراون.
هه‌ردوو شانده‌كه له به‌غداد به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د ته‌میم وه‌زیری پلاندانان و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆ بوونه‌وه كه تێیدا ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرو بریكارو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له هه‌ردوو حكومه‌ت ئاماده بوون.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زاره‌تی پلاندانان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه خراوه‌ته‌ڕوو كه له دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا به‌دی هاتووه، له‌وانه، پرسی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت، داهاته نانه‌وتییه‌كان، ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پشتبه‌ست به بڕیاری دادگای فیدراڵی.
ده‌شڵێت: هه‌موو مه‌رج و پێداویستییه پێویسته‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێی (سۆمۆ)وه جێبه‌جێ كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە