8 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
عێراق گەیشتووە بە ئاستى خۆبژێوی و ئەگەری دابەزینی زیاترى نرخی بەرهەمە نەوتییەكان هەیە
پەیام
وەزارەتی نەوتی عێراق باس لە گەیشتن بە ئاستی خۆبژێویی لە بەنزینی موحەسەن و دابەزینی نرخی پێكهاتە نەوتییەكان دەكات.
عەلی مەعاریج بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق نزیكبوونەوەی وادەی كردنەوەی یەكەی (ئێف سی سی) لە پاڵاوگەی بەسرە كە نەوتی خاوی قورس بۆ سووك دەگوازێتەوە، ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: بەمە عێراق لە بەنزینی موحەسەن دەگاتە ئاستی خۆبژێویی و ئەگەری دابەزینی نرخی بەرهەمە نەوتییەكانیش هەیە.
ناوبراو وتیشی: لە ئێستادا پاڵاوگەكان گەیشتوون بە ئاستی خۆبژێوی لە ماددەكانی نەوتی سپی و گاز، لە ڕۆژانی داهاتوویشدا یەكەی (ئێف سی سی) لە پاڵاوگەی بەسڕە دەكرێتەوە و عێراق بە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن و هەناردەی گازدا دەگات.
بریكارەكەی وەزارەتی نەوت وتیشی: لە ئێستادا عێراق بڕێك لە بەنزین هاوردە دەكات، بەدڵنیاییەوە پاڵاوگە نیشتمانییەكان بگەنە ئاستی خۆبژێوی ڕەنگدانەوەی لەسەر نرخی بەرهەمە نەوتییەكان دەبێت بەتایبەت نرخی ئەو بەنزینە، كە لەئێستادا لە ناوخۆ دەفرۆشرێت، ئەوەیش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تەنیا تێچووی كارپێكردنی پاڵاوگەكان وەردەگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە