5 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند و زیاتر لە دوو هەزار قوربانیی لێ كەوتەوە
پەیام
بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە ئەفغانستانی دا و تائێستا دوو هەزار كەس بوونەتە قوربانی.
ناوەندی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەی زانستەكانی زەوی (جی ئێف زێد) بڵاوی كردووەتەوە، بوومەلەرزەكە بە هێزی 6 پلەی ڕێختەر لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستانی داوە و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتردا ڕوویداوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، تائێستا گیانلەدەستدانی 622 كەس پشتڕاستكراوەتەوە و زیاتر لە 1300 كەسیش بریندار بوون، بەڵام چارەنووسی هەزاران كەسی دیكە نادیارە.
دەستەی زەویناسیی ئەمریكاش ڕایگەیاندووە، پلەی بوومەلەرزەكە 6 پۆینت 2 پلە بووە و پێشبینی دەكرێت كاریگەریی گەورە لەسەر ناوچەكە بەجێبهێڵێت بەهۆی ئەوەی ژێرخانی ناوچەكە و خزمەتگوزاریی ڕزگاركردن لاوازە و ئەگەری بەدەمەوەچوون كەمە.
ئەفغانستان یەكێكە لەو وڵاتانەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەیە و دوو ساڵ لەمەوبەریش بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای ئەفغانستانی دا و ئەوكات حكومەت ڕایگەیاند لانی كەم دوو هەزار و 400 كەس گیانیانلەدەستداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە