5 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل پلانێکى بۆ داگیركردنی بەشێكی وڵاتی ئوردنیش داڕشتووە
پەیام
رۆژنامەیەكی زایۆنی بڵاوكردووەتەوە، نەتەنیاهوو و بەشێك لە وەزیرەكانی پیلانێكیان داڕشتووە، كە بریتییە لە سەپاندنی سەروەری بەسەر كەناری رۆژاوا و بەشێك لە ئوردن.
ڕۆژنامەی "یسرائیل هیوم" بڵاویكردەوە، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆك وەزیرانی قەوارەی زایۆنی، لەگەڵ ڕۆن دێرمەر، وەزیری كاروباری ستراتیژی، كار لەسەر پیلانێك دەكەن بۆ سەپاندنی سەروەرییەكی نیمچەیی لە كەناری ڕۆژاوا، كە دەشتی ئوردونیش بگرێتەوە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەم دەستپێشخەرییە پشت بە كۆدەنگییەكی فراوان لەناو ئیسرائیل دەبەستێت و هەموویان كۆكن لەسەری، لەكاتێكدا دێرمەر پێیوایە لەوانەیە پشتیوانی هەردوو پارتی كۆماری و دیموكرات لە ئەمریكا بەدەست بهێنێت.
ڕۆژنامەكە لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای حكومەتەوە بڵاویكردەوە، كە هەنگاوی سەروەریی نیمچەیی لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە لەوانەیە پشتیوانی ئەمریكا بەدەست بهێنێت بەڵام ڕەخنەی ئەوروپا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ناوچەی دەشتی ئوردن، پێشتر بۆ ماوەی 25 ساڵ بە كرێ درابوو بە حكومەتی زایۆنی و بۆ مەبەستی كشتوكاڵ سوودی لێ وەردەگرت، بەڵام دواتر ئوردن ڕێكەوتنەكەی هەڵوەشاندەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە