12 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
لە دوو ساڵى ڕابردوودا ئیسرائیل مۆڵەتى چەكهەڵگرتنی بە 230 هەزار كەس داوە
پەیام
لە دواى دەستپێکردنى شەڕى سەر کەرتى غەززە لە مانگى 10 ى ساڵى 2023ەوە قەوارەی زایۆنی مۆڵەتی چەك هەڵگرتنى بە 230 هەزار كەس داوە.
نووسینگەی وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی قەوارەی زایۆنی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئیتمار بن غەفیر ڕەزامەندی نیشان داوە لەبارەی پێدانی مۆلەتی چەك هەڵگرتن بە 100 هەزار هاووڵاتی دیكەی ئیسرائیلی.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكە (بن غەفیر) ستایشی سیاسەتی خۆی بۆ پڕچەككردنی ئیسرائیلییەكان كردووە و ڕایگەیاندووە: "ئەم هەنگاوە كاریگەریی خۆی سەلماندووە و بۆ ئەوە داڕێژراوە كە هاووڵاتییان بتوانن خۆیان و كۆمەڵگاكەیان بپارێزن".
لە ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوەش كراوە، لەو كاتەی لە ساڵی 2023وە شەڕی غەززە دەستیپێكردووە تائێستا، 230 هەزار كەس لە قەوارەكە مۆڵەتی چەك هەڵگرتنیان پێ دراوە.
مۆڵەتی چەكهەڵگرتن بۆ دانیشتووانی قەوارە داگیركەرەكە بە ئامانجی ئەوەیە چەكەكان دژی فەڵەستینییەكان بەكاربهێنرێن.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، لەم دوو ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی دەستدرێژی و پەلاماری زایۆنییەكان بۆ سەر خەڵكی لێقەوماوی غەززە بە شێوەیەكی بێپێشینە هەڵكشاوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە