4 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
عێراق قەیرانى ئاوى هەیە و دانوستانەكانی لەگەڵ توركیا دەستپێدەكاتەوە
پەیام
جارێكی دیكە عێراق و توركیا دانوستانەكانیان بۆ تاوتوێكردنی پرسی (ئابووری و ئاو) دەستپێكردەوە، لەكاتێكدا بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی عێراق؛ توركیا بە ڕێكەوتنی ئاوەوە پابەند نەبووە.
بەپێی ئەوەی میدیای عێراقی بڵاویكردوەتەوە، شاندی عێراق و توركیا دانوستانەكانیان دەستپێكردوەتەوە و خاڵی بنەڕەتی دانوستانەكانیشیان بریتییە لە پرسی ئاو كە بەرپرسانی عێراق پێیانوایە توركیا بە ڕێكەوتنی پێشوەوە پابەند نەبووە.
ڕوانگەی عێراقی سەوز، كە تایبەتمەندە بە كاروباری ژینگە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ كۆتا وادەی بەردانەوەی ئاو بووە لەلایەن توركیاوە بۆ عێراق، پێشتر توركیا بەڵێنی دابوو، كە بۆ مانگەكانی تەممووز و ئاب بڕی 420 مەتر سێجا ئاو لە چركەیەكدا بەربداتەوە، بەڵام تەنیا 350 مەتری سێجا لە ئێستادا بەردەداتەوە و لە هەندێ كاتدا گەیشتوەتە 120 مەتر سێجا.
عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، پابەند نەبوونی توركیا بە ڕێكەوتنی بەردانەوەی ئاو؛ بەنداوەكانی بە بەتاڵی هێشتووەتەوە و قەیرانێكی قووڵی بێ ئاوی بۆ عێراق دروستكردووە و بەنداوو پۆندەكانی وشككردووە.
هەروەها راشیگەیاندوە، عێراق پێویستی بە 650 مەتر سێجا ئاوە لە یەك چركەدا، ئەوەش زۆر لەو بڕە زۆرترە كە لەلایەن توركیاوە بەردەدرێتەوە، تەنانەت لەوەش كە ڕێكەوتنی لەسەر كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە