20 کاتژمێر پێش ئێستا 165 جار خوێنراوەتەوە

هه‌رێمی كوردستان.. كۆمپانیایه‌كی توركی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ غاز داده‌مه‌زرێنێت

په‌یام

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیایەکی تورکیا داوای ڕەزامەندیی ده‌ربڕیوه‌ بە مەبەستی دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا کە بە سووتەمەنی غاز کار بکات.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای تورکی ئەتا بیر، لەگەڵ کۆمپانیای تەکنۆس پسپۆر لە بواری دانانی وێستگەی کارەبا کە بەغاز کار دەکات، سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، ڕەزامەندیی ده‌ربڕیوه‌ بە مەبەستی دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا کە بە سووتەمەنی غاز کار بکات.
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیاکە داوای ڕەزامەندی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا کە بە وزەی غاز کار بکات و توانای ٢٨٨ تا ٤٤٠ مێگاوات کارەبای هەبێت و تێچووی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیە.
لە کوتایی ھەواڵەکەی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان هەروەها ھاتووە، وەزیری کارەبا کەمال محمد ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ ھەموو کارئاسانییەک بە مەبەستی ڕاکێشانی وەبەرھێنانی بیانی خستووەتەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی قه‌یرانی مووچه‌وه‌؛ دۆخی فه‌رمانبه‌رانی قورس كردووه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا و چین دژی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانن به‌سه‌ر ئێراندا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی دیكه‌ی هه‌رێم بۆ پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌چێته‌ به‌غدا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان.. كۆمپانیایه‌كی توركی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ غاز داده‌مه‌زرێنێت

سەرەتا