12 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
سووریا ده‌ستی كرده‌وه به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت
دوای 14 ساڵ له ڕاگیران، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له سووریاوه ده‌ستی پێ كرده‌وه.
كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سووریا ڕایگه‌یاند، 600 هه‌زار به‌رمیلیان له به‌نده‌ری ته‌رتووس له ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌وه هه‌نارده كردووه و به‌رده‌وام ده‌بن له پرۆسه‌كه. ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له پاڵپشتیكردنی ئابووریی نیشتیمانیی و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت و به‌ره‌وپێشبردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
مه‌عن پاشا، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سووریا به ئاژانسی فه‌رمیی هه‌واڵی وڵاته‌كه "سانا"ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مه یه‌كه‌مین كه‌شتیی نه‌وتی خاوه هه‌نارده كراوه و به‌رهه‌می كێڵگه‌كانی سووریایه و له پاڵاوتگه‌كانی بانیاس و حیمس به‌رهه‌م هێنراوه.
مه‌عن پاشا ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستاش ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕژێمی پێشوو له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكانی نه‌وت دروستی كردوون به‌رده‌وامن به‌ڵام هیوادارن به لاچوونی سزاكان له‌سه‌ر سووریا هه‌نارده‌كردن به‌بێ پچڕان به‌رده‌وام بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە