17 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی دیكه‌ی هه‌رێم بۆ پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌چێته به‌غدا
شاندێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غداد و تاوتوێی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
میدیای پارتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێـته به‌غداد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆ ده‌بێته‌وه و دۆسیه‌ی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت تاوتوێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ئامادكاری ده‌كه‌ن بۆ ڕێككه‌وتنێكی سێ لایه‌نه له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیا بیانییه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ڕابردوو تا ئێستا كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ڕازی نه‌بوون نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكه‌ن كه سه‌ر به حكومه‌تی عێراقه، بۆ ئه‌مه‌ش مه‌رجی ئه‌وه‌یان داناوه كه به‌غداد گره‌نتیی دابینكردنی شایسته داراییه‌كانیان و بژاردنی قه‌رزه‌كانی ڕابردوویان بكات.
هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا ڕاده‌ستی عێراق نه‌كراوه و حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو له ڕأده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتیدا سسته، سبه‌ی 2ی 9 ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌كرێت و چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شتیش دیار نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە