15 کاتژمێر پێش ئێستا
174 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا و چین دژی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانن به‌سه‌ر ئێران‌دا
له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌میندارێتی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، وڵاتانی چین و ڕووسیا، گێڕانه‌وه‌ی سزاكان بۆ سه‌ر ئێران ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له نامه‌یه‌كه‌یاندا، ڕووسیا و چین ده‌ڵێن: بڕیاری سێكوچكه‌ی ئه‌وروپی (به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا)، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی میكانیزمی "سناپ باك" و دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا، له ڕووی یاساییه‌وه "پووچه‌ڵه" و "نا لۆژیكییه".
ئاماژه‌شیان كردووه كه په‌نجه‌نان: میكانزمی "سناپ باك"، له‌لایه‌ن هه‌ر سێ وڵاته ئه‌ورووپیه‌كه‌وه زانیاری چه‌واشه‌كارانه‌ی تێدایه سه‌باره‌ت به هۆكاره ڕیشه‌ییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2231ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، كه پشتیوانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كرد، به پێچه‌وانه‌وه هۆكاری شكستهێنانی ڕێككه‌وتنه‌كه پاشه‌كشه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكایه و ئه‌ورووپاش پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی سزاكانی واشنتۆن بووه.
له كۆتایدا ڕووسیا و چین جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ورووپا ئه‌و مافه‌ی نیه په‌نجه به میكانزمی گێڕانه‌وه‌ی سزاكاندا بكه‌ن، بانگه‌شه‌كانیشیان له‌م باره‌وه پوچ و نا لۆژیكین، دا‌واشیان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه بانگه‌شه‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا ڕه‌ت بكه‌نه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە