1 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆككۆماری ئێران: ئامادەی گفتوگۆین بەڵام تەسلیم نابین
پهیام
سهرۆككۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی پێ کرد کە هەمیشە ئامادەی گفتوگۆن، بەڵام هەوڵەکان بۆ ناچارکردنی وڵاتەکەی بۆ خۆڕادەستکردن، شکستخواردوون.
بەپێی ئاژانسی فەڕمی ئێران (IRNA)، پزیشکیان ڕەخنەی لە پێوەری دووفاقی لە سیستمی نێودەوڵەتییدا گرت و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێرشی سەربازی بۆ سەر هەر وڵاتێک پێچەوانەی بنەما قبووڵکراوە جیهانییەکانە و ئەو جەنگەی ئەمریکا-ئیسرائیل دژی ئێران بەرپایان کردووە نایاساییە.
وتیشی: "هێرش کردنە سەر خەڵکی مەدەنی، کەسایەتییە دیارەکان، منداڵان و وێرانکردنی ناوەندە گرنگەکان بە قوتابخانە و نەخۆشخانەکانەوە، لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما مرۆییەکاندا چ پاساوێکی هەیە؟.
" پزیشکیان ئەوەیشی خستەڕوو کە سەرەڕای هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل، ئێران دەست لە هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆی هەڵناگرێت و، وتی: "ئێران بەدوای جەنگ و نائارامییدا نییە و هەردەم جەختی لەسەر گفتوگۆ و کاری بنیاتنەرانە لەگەڵ وڵاتانی جیاوازدا کردووەتەوە. لە بەرانبەردا هەوڵەکان بۆ ناچارکردنی وڵاتەکەمان بۆ خۆڕادەستکردن، شکستخواردوون. هەرگیز گەلی ئێران ڕێبازێکی وەها قبووڵ ناکات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە