6 رۆژ پێش ئێستا 219 جار خوێنراوەتەوە

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ٢٠ ناوچەی ئیسرائیل لێدرا

پەیام
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە لوبنانەوە دەستەیەک مووشەک ئاراستەی ناوچەکانی باکوور کراون و بەهۆیەوە زەنگی مەترسی لە جەلیل لێدراوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ خۆ حەشاردانی دەیان هەزار جوولەکەی نیشتەجێی ئەو ناوچانە. 
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، زنجیرەیەک مووشەک کە ژمارەیان ١٠ دانە بووە، لە خاکی لوبنانەوە بەرەو شارەکانی عەکا، نهاریا و چەند ناوچەیەکی جەلیل هاوێژراون. سوپا توانیویەتی بەشێک لەو مووشەکانە لە ئاسماندا تێکبشکێنێت و ڕێگرییان لێ بکات. 
بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لە بەیانیی ئەمڕۆوە حزبوڵڵای لوبنان نزیکەی ٣٠ مووشەکی ئاراستەی شارۆچکەکانی باکوور کردووە، ئەوەش دۆخێکی نائاسایی دروست کردووە و دەیان هەزار کەس لە نیشتەجێی ئەو ناوچانەی ناچار کردووە ڕوو لە پەناگەکانی ژێرزەوی بکەن. 
لای خۆیەوە کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، زەنگی مەترسی لە لانی کەم ٢٠ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە جەلیلی ڕۆژئاوا لێدراوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە دوای دوو ڕۆژ لە ئارامی، ئەمە یەکەمین جارە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شاری عەکا دەبیسترێت. 
لە لایەکی دیکەوە، بەرگریی شارستانیی ئیسرائیل (بەرەی ناوخۆ) دووپاتی کردەوە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە، زەنگی مەترسی لە کۆمەڵگەی "دۆفیڤ" لە کەرتی ناوەندیی جەلیلی سەروو چالاک کراوە. هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سێیەم وەجبەی مووشەکەکان لە باشووری لوبنانەوە بەرەو ئامانجەکانیان لە ناوخۆی ئیسرائیل تەقێنراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستمان لەبارەی دانوستانەکانەوە نییە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حکومەتى تورکیا کۆ دەبێتەوە و پرسى پەکەکە و کچە کوردێک لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکرێن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەر ئەمریکا جدی بێت لە دانوستانەکاندا؛ شاندێک دەنێرینە پاکستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشدارى خوولى دووەمی دانووستانەکان بکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەمان دەدەینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداری لە دانیشتوانی باشووری لوبنان دەدرێت لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "دەبێت ئاگربەستى لوبنان دوولایەنە و ڕاستەقینە و هاوسەنگ بێت"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل كوژران و برینداربوونی زیاترلە 10 سەربازی لە لوبنان ڕاگەیاند

سەرەتا