15/04/2026
274 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: داوامان له ئهمریكا كردووه كهشتییهكانیان له ناوچهكهدا دووربخهنهوه
پهیام
بەرپرسێکی ئێرانی ئاشکرای کرد کە شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی هۆشدارییان داوەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە کەشتیەکانیان لە ناوچەکەدا دوور بخەنەوە.
سەید مەحموود نەبەویان، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، شاندی ئێرانی لە میانی دانوستانەکانی پاکستاندا کە ٢١ کاتژمێری خایاند، هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆیان ئاراستەی لایەنی ئەمریکی کردووە سەبارەت بە پێویستی دوورخستنەوەی کەشتییە جەنگییەکانیان لە ناوچەکەدا.
نەبەویان لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی پێ کردووە، کە دانوستانەکان شاهیدی هەماهەنگییەکی تەواو و پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ بوون لە نێوان مەیدان و دیپلۆماسیەتدا، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ تێکەڵبوونی هەردوو ڕێڕەوە سەربازی و سیاسییەکە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئەوەشی خستە ڕوو، کە هۆشدارییەکەی ئێران هەڕەشەیەکی ڕاشکاوانەی تێدابووە، کە نیشاندەری تووندیی تارانە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بوونی سەربازیی ئەمریکا.
ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە گرژییەکی بێوێنە بەخۆیەوە دەبینێت و هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە و ڕێگری لە خزان بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی فراوانتر بەردەوامن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە