15/04/2026 254 جار خوێنراوەتەوە

پاپا ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تڕه‌مپ دژ به‌ ئێران ده‌كات


ناکۆکییە ئاشکراکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و پاپا لیۆی چواردەیەم لەسەر پاشخانی جەنگ لەگەڵ ئێران پەرەی سەندوە. 
ناکۆکییەکە دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە پاپا ڕەخنەی لە هەڕەشەکانی ترەمپ دژی ئێران گرت و بە "قبوڵنەکراو" وەسفی کردن، هەروەها داوای کرد ڕێگەی ئاشتی بەسەر بژاردەکانی دیکەدا زاڵ بکرێت. 
لە بەرانبەردا، ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ەوە هێرشێکی ڕاستەوخۆی کردە سەر پاپا و هەڵوێستەکانی ناوبراوی لە سیاسەتی دەرەوەدا بە لاواز ناوبرد. 
هاوکات ناکۆکییەکان فراوانتر بوون و پرسەکانی دیکەی وەک ڤەنزوێلا و کۆچبەرانیشی گرتەوە؛ پاپا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی واشنتن گرت و جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆیی و مافی کۆچبەران کردەوە. 
لە بەرانبەردا، ترەمپ پاپای تۆمەتبار کرد بەوەی لە دەورە ئایینییەکەی خۆی لایداوە و دەستوەردان لە کاروباری سیاسی دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە پشتیوانی لێ ناکات. 
سەرەڕای پەرەسەندنی گرژییەکان، پاپا خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کەسی بەدوور گرت و جارێکی دیکە بانگەوازی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکان و برەودان بە گفتوگۆ نوێکردەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێكدادانی ئه‌مریكا و ئێران بگاته‌ ئه‌م ئاسته‌ ئاگربه‌ست هه‌ڵده‌وه‌شێتێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گفتوگۆكان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوودا خامنه‌یی ببینم

سەرەتا