4 کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ داوا لە حەماس دەكات بە یەكجار سەرجەم دیلە زایۆنیەكان ئازاد بكات

پەیام

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای لە بزوتنەوەی حەماس كرد سەرجەم دیلە زایۆنیەكانی ئازاد بكات، لە بەرانبەردا حەماس ئامادەیی دەربڕی بە ئەنجامدانی ڕێككەوتنێكی گشتگیر بۆ جێبەجێ كردنی ئەو پێشنیازە .

ترەمپ لە نوسراوێكدا كە لە تۆڕی تروس سوشیال بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێت: بە حەماس ڕابگەیەنن سەرجەم 20 بارمتەكان ئازاد بكات، نەك دوان یان پێنج و حەوت، ئەو كاتە بارودۆخەكە دەگۆڕێت و جەنگ كۆتایی پێ دێت.

لە بەرانبەردا بزوتنەوەی حەماس لە پاش چەند كاتژێمرێك لە لێدوانەكەی سەرۆكی ئەمریكا، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنێكی بەرفراوان كە سەرجەم دیلە زاینۆیەكان بەر بدات، لە بەرانبەردا ژمارەیەك لە گیراوە فەڵەستینەكان ئازاد بكرێن و بە كۆتایی بە جەنگ بهێنرێت، هەروەها سوپای قەوارەی زایۆنی بە تەواوی لە كەرتی غەززە بكشێتەوە و دەروازەكان بە ڕووی كەرتەكەدا بكرێنەوە.

داواكاری سەرۆكی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاندوە كە ئامانجی لە ناوبردنی حەماسە و نایەوێت لە كەرتی غەززە بكشێتەوە لە داهاتوودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا لە بارەی یەكپارچەیی خاكی سووریا هۆشداری بە هەسەدە دەدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ داوا لە حەماس دەكات بە یەكجار سەرجەم دیلە زایۆنیەكان ئازاد بكات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر سووریای هەژاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ برساندا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ بۆ 348 كه‌س به‌رز بوه‌ته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میسر: وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پێشنیازی ئاگربه‌ست پێشێلی یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تییه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میدیاى ئیسڕائیلی: ئەو تونێلانەی لە غـ.ەززە لەناویان دەبرێن، دروستدەکرێنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوو ساڵى ڕابردوودا ئیسرائیل مۆڵەتى چەكهەڵگرتنی بە 230 هەزار كەس داوە

سەرەتا