1 رۆژ پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له برساندا گیانیان له‌ده‌ست داوه بۆ 348 كه‌س به‌رز بوه‌ته‌وه
په‌یام
ئه‌مڕۆ 697 ڕۆژ له جه‌نگی كۆمه‌ڵكوژیی سه‌ر غه‌ززه تێپه‌ڕی، سوپای داگیركه‌ری زایۆنییش ڕۆژانه 15 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له غه‌ززه ده‌ته‌قێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه ئاشكرای كرد، ته‌نیا ئه‌مڕۆ 51 كه‌س شه‌هید بوون له‌و ژماره‌یه 32 كه‌سیان له شاری غه‌ززه به بۆردومان شه‌هید بوون.
ڕاشیگه‌یاند: له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 كه‌س به‌هۆی برسێتیی و به‌دخۆراكییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئاماری شه‌هیدانی برسیكردنیش بۆ 348 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه كه 127 یان منداڵ بوون.
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئۆرمتۆستی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: سوپای داگیركه‌ر ڕۆژانه له‌ڕێی 15 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه 300 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له باڵه‌خانه‌كانی جه‌بالیا و غه‌ززه ده‌ته‌قێنێته‌وه.
ناوه‌نده‌كه ده‌ڵێت: سوپای داگیركه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوانه له كاتی شه‌و و به‌ره‌به‌یاندا ده‌قێنێته‌وه كه 100 تۆن ته‌قه‌مه‌نیان تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی ترس و دوودڵی له‌نێو خه‌ڵكی سڤیلدا بڵاو بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی 13 ی زایۆنی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسڕائیل پشتیوانیی ڕێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان له‌گه‌ڵ حه‌ماس ده‌كات، به‌ڵام بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیران دژی ڕێككه‌وتنه و ده‌ڵێت "هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌ئارادا نییه".
ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆت-یش بڵاوی كردووه‌ته‌وه: نه‌ته‌نیاهوو ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌نگدان بكرێت له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی به‌شه‌كی بۆ ئازادكردنی دیله‌كان.
له به‌رانبه‌ردا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس داوای كرد له كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جووڵه‌ی به‌په‌له بكه‌ن دژی كۆمه‌ڵكوژیی دڕندانه‌ی حكومه‌تی نه‌ته‌نیاهوو كه تاوانباری جه‌نگه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە