1 رۆژ پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
میسر: وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پێشنیازی ئاگربه‌ست پێشێلی یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تییه
په‌یام
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر سه‌ركۆنه‌ی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆپێشنیازی ئاگربه‌ست ده‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ی قاهیره له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، سه‌ركۆنه‌ی به‌رده‌وامیی دوژمنكاریی سه‌ربازیی ئیسرائیلی ده‌كه‌ین له غه‌ززه كه پێشێلی ئاشكرای یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تییه و به ته‌واوی دژی خواستی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ دانانی سنوور بۆ جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه، هه‌روه‌ها گرژی له ناوچه‌كه‌ش زیاتر ده‌كات.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌و پێشنیازه داوه كه مانگی ڕابردوو به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن و ئاگربه‌ستی غه‌ززه له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پێشكه‌ش به قه‌واره‌ی زایۆنییان كرد و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕایگه‌یاندووه: وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ رێككه‌وتنه پێشنیازكراوه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه هیچ ئیراده‌یه‌ك له ئیسرائیله‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و هێنانه‌دیی ئاشتی له‌ئارادا نییه و نیازی ئاشكرایه بۆ به‌رده‌وامیی دوژمنكاری بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌ززه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئیسرائیل كاره‌ساته‌كانی دۆخی مرۆیی خراپتر ده‌كات به‌تایبه‌ت سیاسه‌تی برسیكردن و ئابڵوقه‌ی توند كه داگیركه‌ر دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌یگرێته به‌ر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە