3 رۆژ پێش ئێستا 270 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی ئەمریكا ناوی "وەزارەتی بەرگری" بۆ "وەزارەتی جەنگ" دەگۆڕێت

پەیام

ئەمڕۆ ترەمپ بە فەرمی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دەگۆڕێت بۆ وەزارەتی جەنگی ئەمریكا.

بەرپرسێكی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فەرمانێك واژوو دەكات كە تیایدا پرۆسەی دووبارە ناونانەوەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پنتاگۆن" دەست پێ دەكات بۆ گۆڕینی بۆ "وەزارەتی جەنگ". هەروەها چاوەڕێ دەكرێت فەرمانە جێبەجێكارییەكە ڕێگە بدات كە بەرپرسانی وەزارەتەكە بە فەرمی نازناوی جەنگ بەكاربهێنن لە میدیا و پەیوەندییە گشتییەكاندا، وەك وەزیری جەنگ، جێگری وەزیری جەنگ و بەرپقرسیارێتییەكانی دیكە.

دۆناڵد ترەمپ لەو كاتەوەی گەڕاوەتەوە بۆ كۆشكی سپی چەند هەنگاوێكی بۆ گۆڕینی ناو وشوێنە جیاوازەكان لە ئەمریكاو  جیهان ناوە، ئەمەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لێ كەوتووەتەوە. بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران  وئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە كۆمارییەكان پێكهاتوون كە حزبەكەی ترەمپە، ئەگەرێكی دوورە كە بڕیاری ناوگۆڕینەكە دژایەتی بكرێت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پنتاگۆن" تا ساڵێ‌ 1949 بەناوی وەزارەتی جەنگەوە ناسرا بەڵام كۆنگرێس لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە سوپا و هێزەدەریایی و ئاسمانییەكانی یەك خست و ناوی نا وەزارەتی بەرگری. بە ئاماژەدان بۆ ئەوەی كە ئەمریكا كار لەسەر قەدەغەكردنی جەنگ دەكات، بەڵام ترەمپ ڕایگەیاند: دووبارە بۆ ناوە هێرشبەرییەكە دەگەڕێینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێمه‌ له‌ دانوستانێكی قووڵداین بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگ

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ خۆپیشاندانێكدا له‌ له‌نده‌ن سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی هەوڵ دەدات لە كۆنگرێس دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری نەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كەشتیگەلی خۆڕاگری بە 500 چالاك و كەسایەتییەوە لە گەشتەكەی بۆ غـ.ەززە بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی ڤێنزوێلا: هێرش بكرێتە سەرمان دەچینە قۆناغی خەباتی چەكدارییەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئێران دانوستان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بە فەرمی ناوی "وەزارەتی بەرگری"ی بۆ "وەزارەتی جەنگ" گۆڕی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا ناوی "وەزارەتی بەرگری" بۆ "وەزارەتی جەنگ" دەگۆڕێت

سەرەتا