4 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
كه‌سوكاری دیله‌كان: پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان مه‌ترسیدارن
خێزان و كه‌سوكاری دیله زایۆنییه‌كانی لای حه‌ماس ڕایده‌گه‌یه‌نن: پیلانی داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه دیله‌كان ناگه‌ڕێنێته‌وه، ده‌یانكوژێت.
خێزان و كه‌سوكاری دیله زایۆنییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه په‌یامێكیان ئاڕاسته‌ی ئیال زامیر سوپاسالاری قه‌واره‌ی زایۆنی كرد و هۆشدارییان پێ دا كه "پیلانی داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه ڕفێنراوه‌كان ناگه‌ڕێنێێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یانكوژێت".
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا له‌وباره‌وه، كه‌سوكاری دیله‌كان په‌یام به دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و به‌تایبه‌تیش سوپاسالار ده‌ده‌ن كه كه‌رتی غه‌ززه داگیر نه‌كه‌ن، چونكه به قسه‌ی ئه‌وان به‌و هه‌نگاوه دیله‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵكو ده‌كوژرێن.
له په‌یامه‌كه‌یاندا كه‌سوكاری دیله‌كان ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر غه‌ززه داگیر بكه‌ن، به‌مه‌به‌ست ده‌بنه پشكداری كوشتنی ڕفێنراوه‌كان، دواییش ناتوانن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه پێمان نه‌زانیوه.
كه‌سوكاری دیله‌كان ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه تائێستا 48 دیلی پیاو و ژن لای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسن له كه‌رتی غه‌ززه، هه‌ر بۆ فشاری زیاتریش ئێواره و شه‌وی ڕابردووش خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له قه‌واره‌ی زایۆنی، له‌نێویاندا به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆكوه‌زیران له قودس و گۆڕه‌پانی دیله‌كان له ته‌لئه‌بیب به‌ڕێوه چوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە