4 کاتژمێر پێش ئێستا
147 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: ئێمه له دانوستانێكی قووڵداین بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ
میدیای عیبری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی یسڕائیل هیومی عیبری له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاوی كرده‌وه: دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له پچڕان، له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مریكا و بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین (حه‌ماس) ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه عیبرییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه: ئه‌مریكییه‌كان به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر بارمته‌یه‌كی دیكه بكوژرێت سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه ڕووبه‌ڕووی پاكتاوكردن ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینیش، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند: واشنتۆن دانوستانی زۆر قووڵ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌نجام ده‌دات.
تره‌مپ وتیشی: ئێمه له دانوستانێكی چڕداین له‌گه‌ڵ حه‌ماس، من پێم وتن كه ئێستا بارمته‌كان ئازاد بكه‌ن، ئه‌وانیش داوای هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن جێی باس نییه!
ئه‌مه‌و تائێستا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هیچ شتێكی له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی نوێیه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی ئاشكرا نه‌كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە