4 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له ڕێكه‌وتن نزیكین
په‌یام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئاڵوگۆڕی په‌یام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی نێوه‌ندیگره‌كانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمییش له ڕێككه‌وتن نزیكین.
له وته‌یه‌كیدا له میانی كۆنگره‌ی نیشتمانی بۆ تواناكان و هه‌لی وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌ی ئازاد و بازرگانی له ئێران، عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: ئاڵوگۆڕی په‌یام له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه له‌نێوان تاران و واشنتۆندا هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه و ئێمه ئاماده‌ین بۆ دانوستان ئه‌گه‌ر واشنتۆن ئاماده‌یی بۆ ڕێزی به‌رانبه‌ر و ڕه‌چاوكردنی ماف و به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران نیشان بدات.
عه‌راقچی وتیشی: وڵاته‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاره‌كانی سزا له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه بووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی داناوه و ناكرێت نكوڵی لی َبكرێت، به‌ڵام ناكرێت وه‌ك كاره‌ساتێكی ته‌واو وێنا بكرێت، چونكه به‌شێك له گرفته‌كان ناوخۆیین.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانیشه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هه‌ڵگرتنی سزاكانه و به جددی له دانوستانه‌كاندا كارمان بۆ كردووه.
وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان دوای جه‌نگی 12 ڕۆژه له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم گرژی تێ كه‌وتووه و وه‌ك پێشوو نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام هاوكاره‌كانمان له ڤییه‌نا پێشكه‌وتنی به‌رچاویان بۆ گه‌یشتن به چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ كاركردن له‌گه‌ڵیان به‌ده‌ست هێناوه و له ڕێككه‌وتن نزیكن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە