5 کاتژمێر پێش ئێستا
234 جار خوێنراوەتەوە
له خۆپیشاندانێكدا له له‌نده‌ن سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركران
له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا پۆلیس سه‌دان خۆپیشانده‌ری ده‌ستگیر كرد كه دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی غه‌ززه كۆ بوونه‌وه، له سوید و فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانی به‌رفراوان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان له غه‌ززه به‌ڕێوه چوو.
له شاری له‌نده‌ن، پۆلیسی به‌ریتانیا زیاتر له 425 كه‌سی له خۆپیشاندانێكدا ده‌ستگیر كرد كه بۆ پشتگیریی له كۆمه‌ڵه‌ی "فه‌ڵه‌ستین ئه‌كشن" ڕێكخرابوو، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له مانگی ته‌ممووزی ڕابردوودا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه قه‌ده‌غه كرا.
پۆلیسی له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان به تۆمه‌تی پشتگیریی ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستگیر كراون، هه‌روه‌ها بڵاوه‌ی به خۆپیشاندانه‌كه كرد كه دژی جه‌نگی غه‌ززه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان به‌ڕێوه چوو.
***
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید سه‌دان خۆپیشانده‌ر له گۆڕه‌پانی ئۆدێنبلان كۆ بوونه‌وه و داوایان له حكومه‌تی سوید بۆ وه‌ستاندنی تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنی دژ به خه‌ڵكی غه‌ززه هه‌نگاو بنێت، هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران به به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید تێپه‌ڕین.
له پاریسیش، هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له گۆڕه‌پانی كۆماری كۆ بوونه‌وه و ئاڵای فه‌ڵه‌ستینیان به‌رز كرده‌وه، داوایان له حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كرد سزا به‌سه‌ر ته‌لئه‌بیبدا بسه‌پێنێت و داوای بایكۆتكردنی ئه‌و برانده جیهانییانه‌یان كرد كه پشتگیری قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران به منداڵه‌وه به‌شدارییان كردبوو هه‌ندێكیش هاوشێوه‌ی كیسه‌ی ئاردیان به‌سه‌ر شانیانه‌وه بوو تا كێشه‌ی برسێتی و نه‌بوونی خۆراك له غه‌ززه وه‌ك گرفتی گه‌وره‌ی كه‌رته‌كه نیشان بده‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە