13 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
دوو بڕیار کە مۆڵەتى بە ئەمریکا دەدا هێرش بۆ سەر عێراق ئەنجامبدات، هەڵدەوەشێندرێتەوە
پەیام
كۆنگرێسی ئەمریكا، بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش پێشوازی لەو هەنگاوە دەكات.
كۆنگرێس بە زۆرینەی دەنگ هەردوو بڕیاری بەكارهێنانی هێزی سەربازی دژ بە عێراق كە ساڵانی 1991 و 2002 دەنگی لەسەر درابوو، هەڵوەشاندەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای "مۆڵەتی بەرگری نیشتمانی" دێت، كە سیاسەتە سەربازییەكانی واشنتۆن دیاریدەكات و بە 231 دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر 196 دەنگی نەخێر پەسەند كرا.
ئەم بڕیارانە دەسەڵاتێكی زۆریان بە سەرۆكەكانی پێشووی ئەمریكا بەخشیبوو بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس، وەك ئەوەی لە ساڵی 2020 لە كوشتنی قاسم سولەیمانیدا بەكارهات.
ئەم هەنگاوە نوێیە بە گۆڕانكارییەكی گرنگ لە هاوسەنگی دەسەڵاتەكانی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان لە بڕیارەكانی جەنگدا دادەنرێت، لەئێستاشدا پڕۆژەیاساكە ئاڕاستەی ئەنجومەنی پیران دەكرێت، ئەگەر لەوێشەوە پەسەند بكرێت، ئەوا ڕەوانەی سەرۆكی ئەمریكا دەكرێت بۆ واژۆكردن و بوون بە یاسا.
بەرپرسێكی ئیدارەی ئەمریكا دەڵێت: بڕیارەكە هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت چونكە هێرشەكانی ئێستا لە چوارچێوەی یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری ساڵی 2001 ئەنجام دەدرێن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بڕیارەكەی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێگەدان بە جەنگ لەو وڵاتە كرد، بە هەنگاوێكی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكان لەگەڵ واشنتۆن و فەراهەمكردنی بنەمای ڕێزگرتنی سەروەری دانا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە