6 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
بێناوهێنانی ئیسرائیل، ئەنجومەنی ئاسایش تەنها سەركۆنەی هێرشەكانی سەر قەتەری كرد
پەیام
لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بە بێ ناوهێنانی قەوارەی زایۆنی ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا تەنها سەركۆنەی هێرشەكانی سەر دەوحەی پایتەختی قەتەری كرد.
نوێنەری عێراقیش لە ئەنجومەنەكە ڕایگەیاند: كارە سەرشێتانەكانی قەوارەی زایۆنی هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەكە دەكات، هاوكات باڵیۆزی توركیا ڕایگەیاند: هێرشەكە بەشێكە لە سیاسەتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكانی ئیسرائیل بۆ شێواندنی ئارامی ناوچەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە