12/09/2025 297 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان.. بە زۆرینەی دەنگ دان بە دروستكردنی دوو دەوڵەت لە فەڵەستین نرا

پەیام 

لەپێش كۆبوونەوەی نەتەوەیی سەركردەكانی جیهاندا و لەمڕۆ هەیینیدا كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بەزۆرینەی دەنگ دانی نا بە چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ قەوارەی زایۆنی و فەڵەستینی داگیركراو، ئەوەش بە هەنگاوی بەرجەستە و كاتێكی دیاریكراو كە گەڕانەوەی تێدا نییە.

لە پڕۆژەكەدا 142 دەوڵەت پشتگیری بڕیارەكەیان كرد و 10 دەوڵەت دژی بوون، كە لەنێویاندا ویلایەتە یەكگرتووەكان و قەوارەی زایۆنی و ئەرجەنتین هەبوون، هەروەها 12 دەوڵەتی دیكە هیچ ڕایەكیان نەبوو، لەنێویشیاندا، ئەلبانیا و ئەسیوبیا و ئیكوادۆر. 

ئاژانسی ڕۆژنامەگەری فەڕەنسیش ڕایگەیاند: ئەو دەقەی پشتی پێبەستراوە ئیدانەكردنی هێرشی حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023یە، داواش لە حەماس دەكات چەك دابنێت. 

بڕیارەكەی كۆمەڵە گشتییەكە پێش 10ڕۆژ لە كۆبوونەوەی ئەو لوتكەیەیە، كە پاریس و ڕیاز لە 22ی ئەم مانگە لە نەتەوەیەكگرتووەكان سەرۆكایەتی دەكەن، ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنساa بەڵێنی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینی دا بوو. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر تێك شكا و حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی زریان و گه‌رده‌لووله‌وه‌ له‌ فلیپین 90 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بیرۆكه‌یه‌كی ئیلۆن مه‌سك ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌وه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی؛ ئه‌مریكا داوایه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی تڕه‌مپ: بۆ یه‌كه‌مجار مسوڵمانێك بووه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: سه‌دان كه‌س له‌ فاشر گه‌مارۆ دراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: حەزم لە هەندێک کارى نەتەنیاهوو نەبوو، ناچاربووم كەمێك فشارى لێبكەم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: تاقیكردنەوە لە سیستمی ئەتۆمی دەكەین نەك تەقاندنی چەكی ئەتۆمی

سەرەتا