12/09/2025 325 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر دوورگەی تایوان، چین هۆشداری دەداتە ئەمریكا

پەیام 

چین هۆشداری دەداتە ئەمریكا كە ئاگاداری وتە و ڕەفتارەكانی سەبارەت بە دورگەی تایوان بێت.

وانگ یی، وەزیری كاروباری دەرەوەی چین، داوای لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد وریابێت لە لێدوان و ڕەفتارەكانی خۆی سەبارەت بە تایوان، جەختیشی كردەوە، ئەم بابەتە پەیوەندیی بە بەرژەوەندییە بنەڕەتییەكانی پەكینەوە هەیە.

وانگ یی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری كاروباری دەرەوەی ئەمریكا وتی: "ویلایەتە یەكگرتووەكان دەبێت وریا بێت، بە تایبەتی لەو بابەتانەدا، كە پەیوەندییان بە بەرژەوەندییە بنەڕەتییەكانی چینەوە هەیە وەك دوورگەی تایوان.

وتیشی: لێدوان و ڕەفتارەكانی ئەمدواییەی ئەمریكییەكان زیانیان بە مافەكانی چین و بەرژەوەندییە یاساییەكانی گەیاندووە و دەستێوەردانن لە كاروباری ناوخۆیی چین، هەروەها یارمەتیدەر نابن بۆ باشبوونەوەی پەیوەندییەكانی چین و ئەمریكا.

هاوكات ڕۆبیۆ لەو پەیوەندییەدا جەختی كردەوە، كە ئیدارەی ترامپ پەیوەندییەكانی لەگەڵ چین دادەڕێژێتەوە لەسەر بنەمای پێشخستنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و گەلەكەی.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی چین، ڕۆبیۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی تایوان نەكردووە، بەڵام زانیارییەكانی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكیان بەو وردەكارییە نەداوە.

لە دوای هاتنە سەركاری دۆناڵد ترامپەوە ئەمە یەكەم پەیوەندیی تەلەفۆنی بوو كە تیایدا هەردوو وەزیری دەرەوەی چین و ئەمریكا ڕاستەوخۆ بەیەكەوە قسە بكەن، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشەی ترامپ بۆ سەپاندنی باجی گومرگیی نوێ و فشاری ئابووری لەسەر چین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    تڕەمپ هەڕەشەى لە ئێران کرد و ستایشى وڵاتانی کەنداوی کرد

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ناتۆ "پڵنگێکی کاغەزییە" بیر لە کشانەوە دەکەمەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكادا دادەخات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بە شەهیدبوونی فەرماندە مەیدانییەكانمان كارەكانمان بەهێزتر دەبن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: پەیامەكانی ئەمریكا تەنیا لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پێمان گەیشتوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێكەوتن و لەسەر زۆربەى خاڵەکانمان ڕەزامەندن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری ئەڵمانیا: هەنگاوەكانی ترەمپ پەرەسەندنێكی مەترسیدار و نادیارن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ستیڤ ویتكۆف: لەو بڕوایەداین لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئێراندا هەبێت

سەرەتا