5 کاتژمێر پێش ئێستا 131 جار خوێنراوەتەوە

یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل چووە ناو خاکى سووریا

پەیام

یەکەیەکی سەربازیی سوپای ئیسرائیل چووە ناو گوندەکانی سایسون و سملە سەر بە پارێزگای دەرعا ڕۆژئاوای سووریا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا SANA بڵاوی کردەوە، یەکەیەکی سەر بە سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو گوندەکانی سایسون و سملە و پشکنینیان ئەنجام داوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، نزیک بە ١٨ ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای ئیسرائیل چوونە ناو ئەو گوندانە و ناوچەکەیان بە تەوای کێوماڵ کردووە و هاوکاتیش هێزێکی سەر بە سوپای ئیسرائیل لە نزیک بنکەی سەربازیی سملە لە نزیک بەرزاییەکانی گوڵان کە لە ژێر داگیرکاری ئیسرائیلدایە، جێگیر کراون.

هەواڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە هاوکات لەگەڵ کێوماڵکردنی ناوچەکە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیلیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا چاودێری دۆخەکەیان کردووە و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ناوچەکە دروست کردووە.

دەسەڵاتی سووریا بەرامبەر بەو کردەوانەی سوپای ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان داوە و بە تووندی سەرکۆنەی کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەوە هەوڵەکانی سەقامگیری لە ناوچەکە تێک دەدات و پێچەوانەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان دوو وڵاتە کە لە ساڵی ١٩٧٤ واژوو کراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، حکوومەتی سووریا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی ئیسرائیل بێدەنگ نەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    لوتکەى عەرەبى - ئیسلامى بۆ وەرگرتنی هەڵوێستە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە کۆدەبێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل چووە ناو خاکى سووریا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن: نه‌ته‌نیاهوو پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسرائیلی وێران كردووه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودانی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دژی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل لە مانگێكدا سێ‌ هەزار و 600 باڵەخانە و تاوەرى لە غــ.ەززە خاپوورکردووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نـەتــەنـیاهوو جەنگ بۆ مانەوەی خۆی بەكاردێنێت و دەستی بە خوێنی هەزاران كەس سوورە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لوتكەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی ـ ئیسلامی لە قەتەڕ بەڕێوەدەچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "هەوڵی تیرۆركردنی شاندەكەى قەتەر هێرشی ڕاستەوخۆ بوو بۆ سەر پێشنیازەكەی ترەمپ"

سەرەتا