3 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
سودانی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دژی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات
پەیام
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسی، ئه‌منی و ئابووری ئیسلامی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی، كرده‌وه.
محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: بۆردومانكردنی قه‌ته‌ر له لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنیه‌وه ڕووداوێكی شۆكهێنه‌ر و پێشێلكردنی هه‌موو یاسا و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
وتیشی: حكومه‌تی زایۆنی هیچ شتێكی به‌لاوه گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه ڕوو ده‌دات له زیاتر له دوو ساڵدا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی سیستماتیكییه.
سودانی، جه‌ختی كرده‌وه كه بۆردومانكردنی ولێتی قه‌ته‌ری برا، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاتەو هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌و وتیشی: كاتی ئه‌وه هاتووه هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسی، ئه‌منی و ئابووریی ئیسلامی بۆ وڵاتانی ئیسلامی ڕابگه‌یه‌نرێت.
هه‌ر له‌وباره‌وه، ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ شتێك نییه ڕێگری بكات له‌وه‌ی وڵاتانی ئیسلامیی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له شێوه‌ی هێزێكی ئه‌منیی هاوبه‌شدا بۆ به‌رگری دروست بكه‌ن.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: چه‌ندین كارتمان هه‌یه ده‌توانرێت بۆ وه‌ستانه‌وه دژی ئه‌و دوژمنكارییانه به‌كاربهێنرێن كه ته‌نیا به قه‌ته‌ره‌وه ناوه‌ستێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه بچێت و سودانییش به‌شداری تێدا ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە