2 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن: نه‌ته‌نیاهوو پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسرائیلی وێران كردووه
پەیام
سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌ته‌نیاهوو له هه‌موو ئاسته‌كان پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسڕائیلی وێران كردووه.
له نووسینێكیدا له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس، یائیر لاپید سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاندووه: حكومه‌تی ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی نبنیامین نه‌ته‌نیاهوو پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییمانی وێران كردووه و تێكه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه له نابه‌رپرسیارێتی و خواست و غرور و پێویسته پێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت بیگۆڕین.
لاپید ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "قه‌واره‌كه‌یان له بواری وه‌رزشی، ڕۆشنبیری، بارزگانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهان، به دۆخی داڕمانی سیاسی و بایكۆتێكی مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و حكومه‌ته‌ی له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دروست كراوه بۆ دابڕینی نێوده‌وڵه‌تی پێشڕه‌وی ده‌كات به‌بێ هه‌ستكردن له قوڵی قه‌یران و بوونی هیچ ستراتیژییه‌تێكی پێچه‌وانه".
سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن قه‌واره‌ی زایۆنی نووسیویه‌تی: ڕاپۆرتی په‌یوه‌ست پێشنیازی میسڕ بۆ پێهێنانی هێزێكی عه‌ره‌بی هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، گورزێكی تونده له ڕێككه‌وتنی ئاشتی كه ڕاسته‌وخۆ دوای لێدان له ڕێككه‌وتننامی ئیبراهیمی و ده‌نگدانی زۆرینه‌ی هاوپه‌یمانانی ئیسڕائیل به به‌رژه‌وه‌ندی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی هات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە