4 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
تیمی دەزگای بەخشین لە میسڕ هاوكاریی پزیشكێكی كەمئەندامبووی غەززەی كرد
پەیام
لە درێژەی چالاكی و پڕۆژە خێرخوازییەكانی بۆ خەڵكی
لێقەوماوی غەززە، تیمی دەزگای خێرخوازیی بەخشین لە میسر، ماڵی پزیشكێكی كەرتی غەززەیان
بەسەر كردەوە كە بەهۆی بۆردومانی قەوارەی زایۆنییەوە، خۆی قاچێكی لەدەست داوە و
هاوسەرەكەیشی كە ئەویش پزیشكە، چاوێكی كوێر بووە.
لەو دیدارەدا تیمی بەخشین بڕێك هاوكاریی ماددییان
پێشكەشی خێزانی ئەو پزیشكە كەمئەندامبووەی كەرتی غەززە كرد كە ئێستا وەكو پەنابەر
لە میسڕ ژیان بەسەر دەبات
لای خۆیانەوە ئەو خێزانەی غەززە سوپاسی دەزگای
بەخشین و خێرخوازانی كوردستانیان كرد كە ئەوانیان لەبیر بووە و بەو بڕە هاوكارییە
بەشێك لە ئەركی سەرشانیان سووك دەكەن.
ئەم چالاكییەی تیمی بەخشین لە میسڕ، بەشێكە لە
زنجیرە چالاكی و پڕۆژەیەك كە بە مۆڵەتی ڕەسمیی حكومەتی ئەو وڵاتە بۆ هاوكاری و دەستگیرۆیی
لێقەماو و ئاوارەكانی كەرتی غەززە بەڕێوەی دەبات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە