13/09/2025
211 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک: چارەسەرى ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دانانى کامێرایە
پەیام
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لە شاری كەركووك ڕوویدا و بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەیش بریندار بوون، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووکیش دەڵێت "چارەسەرى ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە تەنها دانانى کامێرایە".
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری پەیام ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەویی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری ئۆپڵەوە بووە كە خۆی بە دوو شۆفێری دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا داوە و دواتریش خۆی وەرگەڕاوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە