4 کاتژمێر پێش ئێستا 143 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. دوو هاوسەر بە تۆمەتی دزینی دوو هەزار دۆلار دەستگیر كران

پەیام 

لە سلێمانی دوو هاوسەر بە تۆمەتی دزینی دوو هەزار دۆلار دەستگیر كران، تۆمەتباران خەڵكی دەرەوەی هەرێمن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

هاوپێچ لەگەڵ تۆمارێكی ڤیدیۆیی بە كامێرای چاودێری، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی گەڕەكی ڕزگاری سكاڵای تۆماركرد لە دژی دوو كەس، كە چونەتە دوكانەكەی و بەناوی كڕینی شتوومەك و وەرگرتنەوەی زیادەی پارە، بڕی دوو هەزار دۆلاریان لە سكاڵاكار دزی بوو، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و بۆیان دەركەوت كە تۆمەتباران چوونەتە شارێكی دیكەی هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسی سلێمانی، سەرەنجام توانرا تۆمەتباران لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی گەڕەكی ڕزگارییەوە دەستگیر بكرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو تۆمەتبارانە هاوسەری یەكدین و خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، ئێستا ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومەر گوڵپی: لە 120 ملیار دینار داهاتی سلێمانی، 3 ملیاری بۆ كەرتی تەندروستی بە ڕەوا نابینن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا لە کەرکووک نۆ کەس بوونە قوربانى

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. دوو هاوسەر بە تۆمەتی دزینی دوو هەزار دۆلار دەستگیر كران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک: چارەسەرى ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دانانى کامێرایە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەزگای بەخشین لە میسر هاوكاری بەسەر خەڵكی لێقەوماوی غەززەدا دابەشكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلەى گەرماى زۆرینەى ناوچەکان لە سەرووى 30 پلەیە و تەنیا گەرمیان 41 پلەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەرچووانی دانەمەزراوی هەڵەبجە هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی دژی دامەزراندنی 52 كەس دەكەن

سەرەتا