2 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
ئێران هانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی دا ژوورێكی هاوبه‌ش دژ به قه‌واره‌ی زایۆنی پێك بهێنن
پەیام
ئێران په‌یامێكی توند ئاڕاسته‌ی سه‌رانی ولێتانی عه‌ره‌بی ده‌كات و هانی دان ژوورێكی هاوبه‌ش دژ به قه‌واره‌ی زایۆنی دروست بكه‌ن.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، عه‌لی لاریجانی، سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی بالێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له تۆڕی ئێكس په‌یامێكی ئاڕاسته كرد و ڕایگه‌یاند: به‌ستنی لوتكه‌ی هاریكاری ئیسلامی پڕ له وتار و بێ ئه‌نجامێكی كرده‌یی هاوشێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به واتای ده‌ركردنی فه‌رمانێكی نوێی ده‌ستدرێژی به به‌رژه‌وه‌ندی قه‌واره‌ی زایۆنی دێت.
له نووسینه‌كه‌یدا، عه‌لی لاریجانی داوای له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی كرد كه بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت، لانی كه‌م ژوورێكی ئۆپڕاسیۆنی هاوبه‌ش دژ به سه‌رشێتیی قه‌واره‌ی زایۆنی پێك بهێنن. ڕایشیگه‌یاند: ته‌نیا به‌و بڕیاره گه‌وره‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی تووشی ترس ودڵه‌ڕاوكێ ده‌بن و فه‌رمان و بڕیاره‌كانیان بۆی ده‌گۆڕن.
سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران په‌یامێكی دیكه‌یشی به به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌وحه دا و ڕایگه‌یاند: ئێوه كه هیچتان له‌پێناو مسوڵمانی برسی و سته‌ملێكراوی فه‌ڵه‌ستین نه‌كردووه، هیچ نه‌بێت له پێناوی ئه‌وه‌ی خۆتان له له نێوچوون بپارێزن بڕیارێكی ساده و ئاسایی بده‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە