2 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
عومەر گوڵپی: لە 120 ملیار دینار داهاتی سلێمانی، 3 ملیاری بۆ كەرتی تەندروستی بە ڕەوا نابینن
پەیام
عومەر گوڵپی، پەرلەمانتارى پێشووى كوردستان رایگەیاند: 120 ملیار دینار داهاتی مانگانەی سلێمانییە، 3 ملیار دیناری بۆ كەرتی تەندروستی بە ڕەوا نابینن. دەشڵێت "دۆخی نەخۆشخانەکان و خراپی خزمەتگوزاریی هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر هەمومان، پێویستە هەڵويستمان هەبێت".
عومەر گوڵپی، ئەمڕۆ لە پەیامێکدا لە فەیسبووکى خۆى بڵاویکردووەتەوە، سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین هەموو مانگێک (120 ملیار) دینار داهاتیان هەیە، مانگانە تەنیا (3 ملیار)ی بۆ کەرتی تەندروستی و دەرمان و پێداویستی نەخۆش و نەخۆشخانەکانی بە ڕەوا نابینن.
ڕاشیگەیاندووە، بەشی زۆری پێداویستی نەخۆشخانەکان لە بەشی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دێت، بەشێکی بچوکی لەسەر وەزارەتی تەندروستی و دارایی هەرێمە، نایانەوێت دابینیبکەن، بەجۆرێک لە ئێستەدا زۆرینەی چالاکی نەخۆشخانەکان بۆ پێداویستی نەخۆش نزیکە لە وەستان.
جەختیشی كردووەتەوە، پێویستە بەڕێوەبەری گشتی بانک لە سلێمانی ڕونکردنەوە بدات، ئەو (120 ملیار) دینارەی داهاتی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەرین چی لێدێت؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە