2 کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

میری قەتەر لە لوتکەى دەوحە: هێرشەکەى ئیسرائیل خیانەتكارانە و ترسنۆكانە بوو

پەیام

لوتكەی لەناكاوی عەرەبی-ئیسلامی لە قەتەڕ بۆ تاوتوێكردنی وەڵامی هێرشەكەی هەفتەی ڕابردووی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر دەوحە دەستی پێ كرد.

دوای ئەوەی سێشەممەی ڕابردوو سوپای زایۆنی هێرشێكی سەرنەكەوتووی كردە سەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبون كە كۆبوونەوەی سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماسی تێدا بەڕێوە دەچوو، هێرشەكە كاردانەوەی بەرفراوانی بەدوادا هات و وڵاتانی جیهان و ناوچەكە بەئامانجگرتنی قەتەریان بە گرژییەكی مەترسیدار ناو برد.

لە وتەی كردنەوەی لوتكەی لەناكاوی وڵاتانی عەرەبی ئیسلامییدا لە دەوحە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر ڕایگەیاند: دەستدرێژیی ئیسرائیلی بۆ سەر دەوحە خیانەتكارانە و ترسنۆكانە و سەرپێچیكارانە بووە. 

میری قەتەر ڕایشیگەیاند: حكومەتی توندڕەوەكان لە ئیسرائیل سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی تیرۆریستانە پەیڕەو دەكەن و خەون بەوەوە دەبینن ناوچەی عەرەبی ببێتە ناوچەی هەژموونی ئیسرائیلی، ئەمەش خەونێكی مەترسیدارە.

ئێستا لوتكەی عەرەبی ئیسلامی بەردەوامە و سەرۆك و سەركردەی زۆرینەی ولاتانی ناوچەكە تیایدا بەشدارن و وتەی خۆیان پێشكەش دەكەن، هەمووانیش جەخت لە هاوهەڵوێستی بەرانبەر دەستدرێژی و فراوانخوازییەكانی قەوارەی زایۆنی دەكەنەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میری قەتەر لە لوتکەى دەوحە: هێرشەکەى ئیسرائیل خیانەتكارانە و ترسنۆكانە بوو

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: لە چوار ڕۆژدا 10 باڵەخانەمان لە غـ.ەززە بۆردومان كراون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وازهێنانی سەربازان لە ریزی سووپاى ئیسرائیل بووەتە دیاردە و لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەكارییەكانەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دوادەخرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاسالاری ئیسرائیل: دوای داگیركردنی غـ.ەززەیش، ناتوانرێت ئامانجەکانمان بەتەواوى بەدیبێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ دووپاتكردنەوەی پاڵپشتی بۆ ئیسرائیل لە تەلئەبیبە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لوتکەى عەرەبى - ئیسلامى بۆ وەرگرتنی هەڵوێستە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە کۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل چووە ناو خاکى سووریا

سەرەتا