3 کاتژمێر پێش ئێستا 26 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوەیەكگرتووەكان: لە چوار ڕۆژدا 10 باڵەخانەمان لە غـ.ەززە بۆردومان كراون

پەیام 

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت: تەنیا لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا 10 باڵەخانەمان لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان كراون.

فیلیپ لازارینی، كۆمسیاری گشتیی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەهاناوەچوون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) ئاماژەی بەوە دا، هیچ شوێن و كەسێك لە شاری غەززە و ناوچەكانی باكووری كەرتەكە سەلامەت نییە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای زایۆنی لە زیادبووندایە و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە فەڵەستینییەكان ئاوارەبوون.

 ڕاشیگەیاند: لە میانی چوار ڕۆژدا، 10 باڵەخانەی سەربە ئاژانسەكەیان لە شاری غەززە لەلایەن سوپای داگیركەرەوە بۆردومان كراون.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، ئەو باڵەخانانەی بۆردومان كراون لەنێویاندا حەوت قوتابخانە و دوو نۆرینگە هەن كە وەك شوێنی حەوانەوە بۆ هەزاران ئاوارەی فەڵەستینی بەكار دەهێندران.

لازارینی داوای ئەوەشی كرد ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە بەرپا بكرێت، ڕاشیگەیاند: تیمەكانیان بەپێی توانا بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە خەڵكی ئاوارەی كەرتە گەمارۆدراوەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: لە چوار ڕۆژدا 10 باڵەخانەمان لە غـ.ەززە بۆردومان كراون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وازهێنانی سەربازان لە ریزی سووپاى ئیسرائیل بووەتە دیاردە و لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەكارییەكانەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دوادەخرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاسالاری ئیسرائیل: دوای داگیركردنی غـ.ەززەیش، ناتوانرێت ئامانجەکانمان بەتەواوى بەدیبێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ دووپاتكردنەوەی پاڵپشتی بۆ ئیسرائیل لە تەلئەبیبە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوتکەى عەرەبى - ئیسلامى بۆ وەرگرتنی هەڵوێستە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە کۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل چووە ناو خاکى سووریا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن: نه‌ته‌نیاهوو پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسرائیلی وێران كردووه‌

سەرەتا