2 کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ دووپاتكردنەوەی پاڵپشتی بۆ ئیسرائیل لە تەلئەبیبە

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانیی بێمەرج بۆ قەوارەی زایۆنی لە تەلئەبیبە. میدیای واشنتۆنیش باس لە دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ دانوستان دەكەن.

ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێك لە تەلئەبیب  پایتەختی قەوارەكەیە و ڕایگەیاندووە: ناكۆكیی تەكتنیكی كاریگەریی لەسەر پەیوەندیی نێوان ئەمریكاو  ئیسرائیل نابێت.

سایتی سكای نیوزی عەرەبی نووسیویەتی، ڕۆبیۆ بە یەكێك لە پشتیوانە سەرسەختەكانی زایۆنیزم دادەنرێت لە ئەمریكا، سەردانەكەشی لەم دۆخەدا كە هێرشی شكستخواردووی سەر قەتەر ئەنجام دراوە و واشنتۆن و تەلئەبیب كەوتوونەتە بەر ڕەخنە و شەرمەزاریی نێودەوڵەتی، پەیامێكی ڕوونە بۆ جیهان و وڵاتانی عەرەبی كە ناڕەزایی ئەمریكا لە ئیسرائیل تەنیا قسەیە و هیچ فشارێكی كرداریی لێ ناكەوێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردووەتەوە، دوای سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی قەتەر بۆ واشنتۆن، پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا ئەمریكا دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ دانوستانی غەززە ڕابگەیەنێت و چەقبەستوویی دۆخەكە بشكێنێت.

هەروەها رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆستی ئیسرائیلی نووسیویەتی، سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئەوەیە كە ئەو دەستپێشخەرییە نوێیەی دانوستان و ڕێككەوتنی غەززە، لەگەڵیان باس بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    سوپاسالاری ئیسرائیل: دوای داگیركردنی غـ.ەززەیش، ناتوانرێت ئامانجەکانمان بەتەواوى بەدیبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ دووپاتكردنەوەی پاڵپشتی بۆ ئیسرائیل لە تەلئەبیبە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوتکەى عەرەبى - ئیسلامى بۆ وەرگرتنی هەڵوێستە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە کۆدەبێتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل چووە ناو خاکى سووریا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن: نه‌ته‌نیاهوو پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسرائیلی وێران كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دژی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل لە مانگێكدا سێ‌ هەزار و 600 باڵەخانە و تاوەرى لە غــ.ەززە خاپوورکردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نـەتــەنـیاهوو جەنگ بۆ مانەوەی خۆی بەكاردێنێت و دەستی بە خوێنی هەزاران كەس سوورە

سەرەتا