2 کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

سوپاسالاری ئیسرائیل: دوای داگیركردنی غـ.ەززەیش، ناتوانرێت ئامانجەکانمان بەتەواوى بەدیبێت

پەیام 

سوپاسالاری قەوارەی زایۆنی  دەڵێت: تەنانەت دوای داگیركردنی غەززەش، حەماس بە تەواوی لەناو ناچێت.

كەناڵی 12ی ئیسڕائیلی بڵاویكردووەتەوە، لە میانەی كۆبوونەوەی باڵای ئەمنیی قەوارەكەدا، كە لەلایەن بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكایەتی كراوەو دۆسیەی جەنگی سەر غەززە و دۆسیەی دیلەكانی تاوتوێكراوە، ئیال زامیر، سوپاسالاری زایۆنی ڕایگەیاندووە: پابەندە بە ئامانجەكانی جەنگی سەر غەززەوە، بەڵام سوپا تەنانەت دوای لەشكركێشیی وشكانی و داگیركردنی شاری غەززەش ناتوانێت بە تەواوی بزووتنەوەی حەماس لەناو ببات.

میدیای زایۆنی ئەوەشی ئاشكراكردووە، بەپێی پێشبینییەكانی سوپا، داگیركردنی شاری غەززە نزیكەی شەش مانگی پێویستە، پاككردنەوەی تەواوەتیشی كاتێكی زیاتری دەوێت.

كەناڵی 12 ڕاشیگەیاندووە، نەتەنیاهوو بیر لەوە دەكاتەوە ئەگەر حەماس لەكاتی هێرشی سوپادا دیلەكان بكوژێت، چۆن وەڵام بداتەوە.

جێی باسە سوپای زایۆنی بە فەرمانی نەتەنیاهوو بۆردومانەكانی سەر شاری غەززەی چڕ كردووەتەوە و، چەندین گەڕەك و كۆڵانیان بەتەواوی تەقاندووەتەوە، هەروەها بۆردومانی ئەو تەلار و باڵەخانانە دەكەن كە تا ئێستا نەڕووخاون. حەماسیش چەندین جار هۆشداریی داوە لەوەی ئەم ئۆپراسیۆنە هەڕەشەی جددی لەسەر ژیانی دیلەكان دروستدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    وازهێنانی سەربازان لە ریزی سووپاى ئیسرائیل بووەتە دیاردە و لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەكارییەكانەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دوادەخرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاسالاری ئیسرائیل: دوای داگیركردنی غـ.ەززەیش، ناتوانرێت ئامانجەکانمان بەتەواوى بەدیبێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ دووپاتكردنەوەی پاڵپشتی بۆ ئیسرائیل لە تەلئەبیبە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوتکەى عەرەبى - ئیسلامى بۆ وەرگرتنی هەڵوێستە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە کۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل چووە ناو خاکى سووریا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن: نه‌ته‌نیاهوو پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسرائیلی وێران كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دژی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات

سەرەتا