3 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی فه‌نزوێلا: ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ هێرش ده‌كات و ئێمه‌ش به‌رگری ده‌كه‌ین
په‌یام
سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا و ئه‌وانیش به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن.
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: دوژمنكاریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا به‌م نزیكانه ڕوو ده‌دات، مافی وڵاته‌كه‌مانه به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بداته‌وه.
مادۆرۆ ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پچڕاندووه. جه‌ختیشی كرده‌وه ڤه‌نزوێلا به مافی خۆی ده‌زانێت به‌رگری له‌خۆی بكات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و كراكاس به‌م دواییانه زیاتر ئاڵۆز بووه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شتیی جه‌نگی له ده‌ریای كاریبی و نزیك له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكای باشوور.
تره‌مپ ڕاشیگه‌یاند بڵاوكردنه‌وه‌ی هێز له ده‌ریاكانی نزیك له ڤه‌نزوێڵا بۆ مه‌به‌ستی قه‌ڵاچۆكردنی مافیاكانی مادده‌ی هۆشبه‌ره له ئه‌مریكای باشوور به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ئامانج لێی فشاركردن یان هێرشكردنه سه‌ر ڤه‌نزوێلا و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە