2 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا.. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه و هێشتا ڤیزا به پزیشكیان نه‌دراوه
په‌یام
هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌مریكا كۆ ده‌بێتـه‌وه و تا ئێستا سه‌رۆككۆماری ئێران ڤیزای گه‌شتكردنی وه‌رنه‌گرتووه.
بڕیاره 23 ی ئه‌یلوول ئاهه‌نگی ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه بچێت و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوه‌كه له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن. به‌ڵام تا ئێستا دیار نیه پێكهاته‌ی شاندی ئێران چۆنه.
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، وه‌ك هه‌میشه به هێزه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شدار ده‌بن و سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری ئێران له ڕێوڕه‌سمی ساڵیاد و كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به‌شدار بێت.
عه‌باس عه‌ڕاقچی ڕاشیگه‌یاند: هه‌ندێك كێشه هه‌ن بۆ به‌شداریكردن، كه په‌یوه‌ستن به پێدانی ڤیزا بۆ سه‌رۆككۆمار و شانده‌كه و هه‌ندێك ڕێكاری دیكه‌ی لۆجستی، به‌م زووانه ئه‌و كێشانه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بن وشاندی ئێران ده‌چێته ئه‌مریكا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە