3 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی تیكتۆك ده‌كڕێته‌وه
په‌یام
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه گه‌یشتوونه لێكتێگه‌یشتنێك بۆ كڕینی تیكتۆك له په‌كین.
دوای گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین له مه‌درید، سكۆت بیسنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له باره‌ی كڕینی تیكتۆك له په‌كین قسه‌ی كرد و ئاشكرایكرد كه بڕیاره دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شی جینگ پینگ سه‌رۆكی چین ڕۆژی هه‌ینی قسه و گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، كه تێیدا ئه‌و تۆِره كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌بێته موڵكی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی.
بیسنت ڕه‌تیكرده‌وه كه باسی مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه بكات، و وتی "ئه‌مه تایبه‌ته به هه‌ردوولا، به‌ڵام ڕێككه‌وتنێك هه‌یه له‌سه‌ر مه‌رجه بازرگانییه‌كان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌رباره‌ی دانوستانه‌كانی داهاتوو له‌گه‌ڵ چین، بیسنت وتی: "نزیكه‌ی مانگێكی دیكه ده‌رباره‌ی بازرگانی له شوێنێكی دیكه دانوستان ده‌كه‌ینه‌وه".
جه‌یمسۆن گریر، نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مریكا كه به‌شداری كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌شی كردبوو، دووپاتیكرده‌وه كه ئیداره‌ی واشنتۆن مۆڵه‌تی كاركردنی تیك تۆك له ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار درێژ ناكاته‌وه به‌بێ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە