2 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
كۆشكی سپی: پێش ههڵبژاردنهكان هێرش ناكهینه سهر ئێران
پەیام
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی «سی بی ئێس نیوز»، سوپای ئەمریکا بە بێدەنگی سەرقاڵی کەمکردنەوەی ئامادەیی و پاشەکشەی هێزەکانی لە بنکە سەربازییەکانی ناوچەکەیە. لەبەرانبەردا، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند گواستنەوەی ئەندامانی هێزەکانیان پرۆسەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوە و بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای ئۆپەراسیۆنی و ئامادەییان ئەنجام دەدرێت.
هاوکات، تۆڕی «ئێن بی سی نیوز» لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ئاماژەی بەوە کرد سوپا لە ڕۆژانی ڕابردوودا بوونی هێزەکانی لە سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم کردووەتەوە. هاوکەوت لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی دەرکردووە بۆ کەمکردنەوەی زیاتری ژمارەی کارمەند و دیپلۆماتکارەکان لە چەندین نێردە و نوێنەرایەتی لە ناوچەکەدا.
لە لایەکی ترەوە، ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جوورنال» لە زاری وتەبێژی کۆشکی سپییەوە بڵاو کردەوە کە واشنتۆن لە هیچ دۆخێکدا پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هێرش ناکاتە سەر ئێران. لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی ناوچەیی جەختیان لەوە کردەوە کە مەترسیی پەرەسەندنی بارودۆخەکە بە جددی وەردەگیرێن، بەتایبەت لە سایەی هەڕەشەکانی ترمپ و ڕەت کردنەوەی توندی تاران بۆ ڕەزامەندبوون لەسەر مەرج و داواکارییەکانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە