چرا حسێن - بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ
1 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
چرا حسێن خەڵاتی خانمی پێشەنگی کەرتی تەکنەلۆژیای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بردەوە
خانمە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی بازرگانیی کۆمپانیای
ئاسیاسێڵ، چرا حسێن، خەڵاتی نێودەوڵەتیی "خانمی پێشەنگ لە کەرتی تەکنەلۆژیای
زانیاری و پەیوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"ـی بەدەست هێنا.
ئەم ڕێزلێنانە، لە میانی بیستەمین خولی لوتکەی سەرکردەکانی
تێلیکۆم ڕیڤیو لە شاری دوبەی پێشکەش کرا کە یەکێکە لە گرنگترین بۆنە جیهانییەکانی
بواری تەکنەلۆژیا.
لیژنەیەکی پسپۆڕی نێودەوڵەتیی پێکهاتوو لە پازدە
شارەزا، چرا حسێنیان وەک سەرکردەیەکی کاریگەر لە کەرتی پەیوەندییەکاندا هەڵبژارد.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاندووە کە ئەم دەستکەوتە
گوزارشت لە ژینگەیەکی کارکردنی پێشکەوتوو دەکات کە تێیدا پشتیوانیی هێزی خانمان و
وەرگرتنی پۆستە باڵاکان دەکرێت.
عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ،
ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم خەڵاتە، ڕەنگدانەوەی ناسنامەی کۆمپانیاکەیە لە هاندانی
توانستە تاکە کەسییەکان و پێشەنگیی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەکە. وەرگرتنی ئەم
نازناوە لەلایەن خانمێکی عێراقییەوە، وەرچەرخانێکی گرنگە لە مێژووی کەرتی تێلیکۆمدا
کە خزمەت بە زیاتر لە بیست ملیۆن بەشداربوو دەکات.
ئاسیاسێڵ دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە ڕەخساندنی
دەرفەتی گەشەکردن بۆ خانمان و بەهێزکردنی کەرتی دیجیتاڵیی وڵات بە کواڵیتییەکی بەرز
و جیهانیی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە